نوسینی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
(شیاو ) هه‌ر گه‌یشته ماڵه‌وه جیاواز له رۆژانی تر دوای خۆگۆڕین و پشوودان ،جانتاكه‌ی هێنا و په‌رتوك و په‌ڕاوی بیركاری ده‌رهێنا…به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیان كاته‌وه له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك چه‌ند خاڵێكی زۆر به جوانی نووسی و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یخوێنده‌وه .له‌و كاته‌شدا زه‌رده‌خه‌نه وه‌ك په‌پووله به لێوهكانییهوه دیاربوو.(سازگۆ) ی خوشكی به وردی سه‌رنجی دا ، بۆیه لێی نزیك بوه‌وه.(شیاو) پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی دا به (سازگۆ) ی خوشكی .ئه‌ویش ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی ، كه ئه‌م خاڵانه‌ی لێ نووسرابوو : –
1. هه‌ر هاتمه‌وه له قوتابخانه چه‌ند پرسیارمان له پۆلدا شیكار كردبوو ،جارێكی تر شیكاریان ده‌كه‌مه‌وه ،له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیارانه‌ی كه شیكار نه‌كراون.
2. ته‌ماشایه‌كی ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌كه‌م كه بۆ رۆژی دواتر ده‌یگه‌ینێ و ده‌یخوێنمه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م نمونه و پرسیاری لێ شیكار بكه‌م.
3. له پۆلدا به‌شداری ده‌كه‌م و چیم نه‌زانی پرسیار ده‌كه‌م.
4. ئه‌م سێ خاڵه رۆژانه دووباره ده‌كه‌مه‌وه……….
(سازگۆ) ته‌ماشایه‌كی (شیاو) ی كرد و ده‌ستخۆشی لێ‌كرد بۆ ئه‌و به‌رنامه جوان و به‌سووده..(شیاو) له پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی بوو،(سازگۆ) ی خوشكیشی له پۆلی هه‌شت بوو.(سازگۆ ) رووی كرده( شیاو) و وتی:به‌راستی به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشه ، منیش له‌مه‌و دوا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڕۆم..(شیاو) وتی: ئه‌مڕۆ مامۆستای بیركاری ئه‌و ڕێنماییه‌ی بۆ كۆششكردن پێ وتین، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م بۆ هه‌موو وانه‌كان هه‌مان به‌رنامه به‌كار بهێنم..(سازگۆ) به پێكه‌نینه‌وه وتی( شیاو) گیان ئه‌وه كارێكی زۆر باشه‌و ئیتر له‌مه‌و دوا ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین….هه‌ردووكیان له‌و رۆژه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڕۆن ..بۆیه بوون به زیره‌كترین قوتابی له پۆله‌كانیاندا.
… 2014\12\29
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فه‌یسبووک