حكومەتی هەرێم لەسەر مووچە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە


زەنگ


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 5/11/2017 لە هەولێر، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیران و لایەنە پەیوەندارەكان، لەگەڵ پارێزگاران و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارە ناوچەییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ڕۆڵی پارێزگاران و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارە ناوچەییەكان لە بەڕێوەبردنی كاروباری هاووڵاتیان و ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و قەیرانەكاندا بە بەرزی هەڵسەنگێنرا و داكۆكی لەوە كرایەوە كە یەكڕیزی و هاوكاریی پارێزگاكان و ئەنجومەنەكانیان لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندارەكانی حكوومەت و وەزارەتەكان، تاقە ڕێگەی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی ئێستای هەرێمی كوردستانە.

كۆبوونەوەكە دووپاتی كردەوە سیاسەتی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بە ڕوونی دیارە كە مەبەست لێی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستانە و نابێت بڕیارە نادەستوورییەكانی حكوومەتی عێراقی فیدرال، كاریگەری لە پارێزگاكان و ئەنجومەنەكانیان بكات و ئەو بڕیارانە و ئەو جۆرە مامەڵەیەی ئەمڕۆ حكوومەتی فیدراڵ لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەیكات، نابێت ببێتە هۆی لێكترازان و دروستكردنی كێشە لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمڕۆی مووچەخۆرانی هەرێم و هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانیان تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە ئەوەی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەبارەی دابینكردنی مووچەی پارێزگاكانەوە دەیڵێت، لە پرۆپاگەندەیەكی سیاسی زیاتر نییە و باشترین بەڵگەش ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2018ی عێراقە كە ئەو بەشەی لە بودجە بۆ هەرێمی كوردستانی دیاری كردووە، بەشی تەنانەت یەك پارێزگای هەرێمی كوردستانیش ناكات و بەم سیاسەتە حكوومەتی عێراق دەیەوێ دووبەرەكی لەنێوان پارێزگاكان و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دروست بكات.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک