زه‌نگ
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كانديدى گۆڕان بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى له لايه‌ن وه‌زيرى ناوخۆوه ڕه‌زامه‌ندى وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پارێزگارى سلێمانى.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كانديدى گۆڕان بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له 30ى نيسانى 2014 توانى زياتر له 240 هه‌زار ده‌نگ كۆبكاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى كێشه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم له دواى ته‌واوبونى دوو ساڵى پارێزگار لاى يه‌كێتى، نه‌توانرا ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت، له ئێستادا له لايه‌ن وه‌زيرى ناوخۆوه ره‌زامه‌ندى نيشاندراوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پارێزگارى سلێمانى.
سامی جه‌لال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان راگەیاند، لە كۆتایی هەفتەی رابردووە نووسراوی بەپارێزگاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر لە سلێمانییەوە گەیشتووە، وەزیری ناوخۆ واژۆی لەسەر كردووە و هەر ئەمڕۆ ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەین، دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی واژۆی كرد و لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕایەوە، فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ دەردەكەین.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک