عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
منی منداڵ منی بچــــــوك
منی خنجیله و ئێسك سوك
رۆڵه‌ی كورد و كوردســتانم
بۆیه ئاوا شـــــــــادمــانم
وه‌كـــــــــو منداڵی وڵاتان
ناخم پڕه له به‌هره‌ی جوان
وه‌كــــــو ئه‌وان مافم هه‌یه
دڵیش باخچه‌ی پڕ خۆزگه‌یه
مافی خــــــۆمه كه به شادی
ژین به‌ســــه‌ر به‌م به ئازادی
مافی خۆمــــه به به‌ختیاری
له گوڵزاری شـــــــاری یاری
وه‌ك په‌پووله بێم و بچــــم
به‌چه‌شنێكی وا دڵخــــۆشبم
كه خۆڕایی بوو خـــــوێندنم
دڵنیام له سه‌ركــــــــه‌وتنم
كاری قورســــم پێ مه‌سپێرن
بۆ شــــــــوێنی دوورم مه‌نێرن
تا دڵخۆش و دڵشــــــاد بژیم
چێژ وه‌رگرم لـــــــه منداڵیم
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک