زەنگ
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگ دراون، سەرجەم ژمێریارەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنوری پارێزگای سلێمانی لە دەوامدان تا لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەت بەبێ پاشەكەوتی مووچە ئامادەبكەن.
بەرپرسێكی باڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگاداركراونەتەوە كە لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەبێ پاشەكەوت ئامادە بكەن.
وتیشی: "لە ئەمڕۆوە سەرجەم ژمێریارەكان و بەڕێوەبەرەكان لە دەوامدان و تا درەنگانی شەو دەمێنەوە بۆ ئەوەی ليستى مووچە بەبێ پاشەكەوت بكەن بە لیست".
ئاشكرای كرد، داوایان لێكراوە لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو لیستی بێ پاشەكەوت تەواو بكەن و ڕەوانەی بەغدای بكەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 12ی مامۆستایان بێ پاشەكەوت بدرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک