شيعر بۆ مناڵان... دایە



عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

خۆشی نییە بگــــاتە
بــۆن و ئامێزی دایــە
ســـۆز و ماچی شیرینی
شیلەی ھەنگوینی تیایە
......    
سـەرخستنە ســـەر ڕانی
 ئاســـودەیی  و ئــارامی
دەبەخشێ  بە ھەموومان
شـــاد بین بەبەردەوامی
.......
دەنگی بەسۆز و خـۆشی
مۆسیقای ســـروشتییە
خەندە و پێکەنینەکەی 
لـە ڕەنگ و  وێنەی نییە
.....
سـەرچاوەی ھێز و تینە
بۆ ئێمـــەی بچکـۆلانە
ھیوامـان پێ دەبەخشێ
سـەرکـەوین لەم ژیانە
                                            .....                                 
   ٢٣/٧/٢٠١٧
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک