شيعر بۆ مناڵان... قوتابخانەکەم



قـوتـابخانه‌كــه‌م  تـــۆ خــۆشـــه‌ویـسـتـی  
شـوێـنـی فـێـربــوون و  مــاڵــی زانـسـتـی
تیـشــكـی زێـڕینـی  بـیــرو  ئـه‌نـدێـشــه‌ی 
چــرای روونــاكــــی ئـێـسـتــاو  ئـاینــده‌ی 

قـوتابـخـانــه‌كــه‌م  بـه‌رەو ڕووت  هــاتــم  
جـێــگــــه‌ی ئــومـێــدو  هــیــواو ئـاواتــم 
هــه‌رده‌م لــه‌ یــادمــی بــه‌ رۆژو شـــه‌وێ 
لـه‌ نـێـو دڵمـدای ، مـن تــۆم خـۆش ده‌وێ

قـوتابخـانـه‌كــه‌م تــــۆ ڕۆشــنــایـی بـــۆم  
تــــۆ ده‌پــارێــزم وه‌كـــو مـــــاڵــی خـــۆم
چــونـكــه‌ ده‌زانــم تـه‌نـهــا بــه ‌خــوێـنـدن 
ئێـمـــه‌ ده‌بــیـــــنــــه‌ مـــرۆڤــــی مــــه‌زن

✏ ڕۆستەم خامۆش / هەولێر
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک