وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پەیامێكی بۆ مامۆستایان نارد


زەنگ


وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی ئاڵای كوردستان پەیامێكی بۆ مامۆستایان نارد.

پشتیوان صادق، لە مەراسیمی ئاڵا لە شاری سلێمانی وتی، لە دۆخی خراپی مامۆستایان دەگەین، بەڵام لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بەڵێنیان پێدراوە بۆ ساڵی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەڵێنی ئەوەیان وەرگرتووە لە ساڵی داهاتووەوە لە كاتی خۆیدا واتە مانگانە مووچەی مامۆستایان دابەش بكرێت.

وەزیری پەروەردە ڕوونی نەكردووەتەوە ئایا بەشێوەی پاشەكەوت مووچە دەدرێت یان بەپێی سیستمە كۆنەكە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک