زەنگ
بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دوپاتكردەوە و هاتە پاڵ خۆپیشاندەران.
کۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵکی کوردستان
هاوڵاتیان و هاونیشتمانیانی خەمخۆر و بەپەرۆش بۆ چاکسازی و ژیانێکی باشتر
لەگەڵ بەرەو پێشچونی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی ئەم دواییەدا، کەسەرجەمیان بەهۆی هەڵەی حکومڕانیەوە بوون. دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ داوا رەواکانی خەڵک و لێرەوە ئێمە خۆمان بە پشتیوانی داوا رەواکانی خەڵکی وڵاتەکەمان دەزانین لە پێناو باشتر کردنی دۆخی گوزەران و حوکمڕانیەکی شایستە بەم گەلە، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەمەدا داواکارین کە خۆپیشاندانەکان بەئاڕاستەی هەڵەدا نەبرێن و پشێوی لێنەکەوێتەوە و دۆخی ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیان نەکەوێتە مەترسیەوە..
پاراستنی دامودەزگا مەدەنی و حکومیەکان و بارەگاکان ئەرکی هەموو لایەکمانە و نابێت بەهیچ جۆرێک پەنا بۆ سوتاندن و توندوتیژی ببرێت، لێرەوە داوا دەکەین کەخەڵک خۆیان لە ئاژاوەنانەوە بپارێزن، چونکە ئەمە دەبێتە بەلاڕێدا بردنی داوا رەواکانیان و رێگر دەبێت لەهەر چاکسازی و بونیادنانێک لە وڵاتدا. ئێمەش بەهەموو شێوەیەک رێگر دەبین لە هەر دەستێک بۆ نانەوەی پشێوی و کاولکاریەک لە وڵاتدا..
پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش و حکومڕانیەکی شایستە بەگەل، پێکەوە بۆ دژایەتی هەر توند و تیژی و کێشەنانەوەیەک کە زیان لە داوا رەواکانی خەڵک بدات..
لاهور شێخ جەنگی
بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن وزانیاری / زانیاری
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک