عەبادی بڕیاريدا مووچه‌ى مامۆستايان و ته‌ندروستى بنێرێت


زەنگ

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو لەئێستاشدا وردبینی لەلیستی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دەستپێکراوە بەمەبەستی دیاریکردنی فەرمانبەرانی راستەقینە.

عه‌بادی له‌ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی وردبینییەکان، موچەی ئەو دوو وەزارەتە خەرج دەکەین و وەزارەتەکانی دیکەش بەھەمان میکانیزم دەبێت.

داوایشان لە ھەرێمی کوردستان کردووە، ھاوکارییان بکات لە تەواوکردنی وردبینییەکە، کێشەکە ئەوەیە سیستمێکی باش لە ھەرێمی کوردستان نییەو نازانین ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی چەندە، ناشتوانین بەبێ بنەما موچە رەوانە بکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی وردبینییەکە کاتی دەوێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک