زەنگ
به‌پێى ئه‌و زانيارييه تايبه‌تانه‌ى كه به زه‌نگ دراون، له دواى پشووى سه‌رى ساڵ، به‌غداد ده‌ست ده‌كات به وردبينى له ليستى مووچه‌ى مامۆستايان بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌كانيان به‌بێ پاشه‌كه‌وت.
هه‌ر به‌پێى زانيارييه‌كان مووچەی مانگی 12 ی مامۆستایان بەپێی سیستمی عێراق دەكەوێتە دوای 10ی مانگی 1 و ئه‌گه‌ر هه‌يه له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى يه‌كى فه‌رمانبه‌رانى عێراق، مووچه‌ى مانگى 12ى مامۆستايانى هه‌رێميش دابه‌ش بكرێتبه‌بێ پاشه‌كه‌وت.
دواى ئه‌وه مانگانه له‌گه‌ڵ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق له 20 بۆ 25 هه‌موو مانگێك مووچه‌ى مامۆستايانى هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.
بەرپرسێكی باڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگاداركراونەتەوە كە لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەبێ پاشەكەوت ئامادە بكەن.
وتیشی: "لە ئەمڕۆوە سەرجەم ژمێریارەكان و بەڕێوەبەرەكان لە دەوامدان و تا درەنگانی شەو دەمێنەوە بۆ ئەوەی ليستى مووچە بەبێ پاشەكەوت بكەن بە لیست".
ئاشكرای كرد، داوایان لێكراوە لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو لیستی بێ پاشەكەوت تەواو بكەن و ڕەوانەی بەغدای بكەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 12ی مامۆستایان بێ پاشەكەوت بدرێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک