زەنگ
بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست پێبکات.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە سلێمانی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و رۆژی چوارشەممەی داھاتووش لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.
وتیشی، بۆ ھەر ماڵێک یەک بەرمیل نەوت دابینکراوە بە بڕی "٥٣" ھەزار دینار کە بەکارتی زیرەک و کۆپی فۆرمی خۆراک دابەش دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا لە مەڵبەندی یەک دەست پێدەکات کە گەڕەکەکانی "ئازادی و شەھیدانی ئازادی و گۆیژەی تازە و ھەوارەبەرزە و عەلی کەمال و توی مەلیک" دەگرێتەوە.
راشیگەیاند، لە رۆژی پێنج شەممەش لە ھەر دوو شارۆچکەی "شۆڕش و بازیان" دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک