فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
ڕۆژێك باوكی سانا سیدییەكی فلیم كارتۆنی بۆسانا هێنایەوە،سانا پاش ئەوەی سەیری فلیم كارتۆنەكەی كرد زۆربەلایەوە خۆشبوو،بۆیە كەهاژەی هاوڕێی هات بۆلای پێی وت: هاژە ئەم فلیم كارتۆنە زۆرخۆشە،حەزدەكەم تۆش بیبەیتە ماڵەوەوسەیری بكەیت.
ڕۆژی دوایی هاژە سیدییەكەی بۆسانا هێنایەوەو زۆر سوپاسی كردو وتی:بەڕاستی فلیم كارتۆنێكی زۆرخۆشبوو،سانا زۆردڵی خۆشبوو بەوەی كەهاژە سیدییەكەی بەدڵبووە،بەڵام زۆر نیگەران بووكەسیدییەكەی بەبێ بەرگەكەی بۆهێناوەتەوە.بۆیە وتی:ببورە هاژەگیان بەڵام سیدییەكە لەناوبەرگێكی تایبەت بەخۆیدابوو.
هاژە كەمێك بیری كردەوەو یەكسەر بەرگەكەی هاتەوە یاد،ئینجابەنیگەرانییەوە وتی:ڕاست دەكەی بەرگێكی شین بوو.لەوانەیە برابچكۆلەكەم ونی كردبێت. هەڵەی من بوو نەدەبوولەبەر دەستی ئەودا دایبنێم. دڵنیابە گەرنەمابێت بۆت دەكڕمەوە.سانا بەپێكەنینەوە وتی:هاژەگیان من مەبەستم ئەوەنەبوونیگەرانت بكەم،گەر نەمابێتیش ئەوا بەپارچەیەك نایلۆن وپارچەیەك تێپی ئاوی دروستی دەكەینەوە.
ئیتربەدەم پێكەنینەوە چوونەماڵی هاژەوگەڕان هەتابەرگەكەیان دۆزییەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک