له‌ هه‌رێمى كوردستان 40 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێن



زه‌نگ

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق، لە ماڵپەڕی خۆی فۆرمی دامەزراندنی بۆ كارمەندان سەر سندوقی دەنگدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بڵاوكردەوە.

كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌رسێ پارێزگا زياتر له‌ 40 هه‌زار هاوڵاتى داده‌مه‌زرێنێت بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، له‌ سلێمانى 17 هه‌زار كه‌س و له‌ هه‌ولێر 15 هه‌زار و له‌ دهۆك 15 هه‌زار كه‌س.


بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق، ئەوانەی سوودمەند دەبن، یان دامەزراندن دەیانگرێتەوە بریتین لە:

1- تەواوی كارمەندانی فەرمانگەكانی دەوڵەت، كە كەمترین بڕوانامەیان ئامادەیی بێت.

2- ئەندامانی سەندیكای پارێزەران و یاساییەكان.

3- قوتابیان و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەهەموو قۆناغەكانەوە، بەمەرجێك تەمەنی 18 ساڵ كەمتر نەبێت.

مەرجە داواكراوەكان بۆ پیشكەشكاران:


1-نابێت پێشكەشكار تەمەنی لە 63 ساڵ زیاتر و 18 ساڵ كەمتر بێت.

2- رێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری نەیگرێتەوە.

3-نابێت فەرمانبەری دام و دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان بێت.

4- نابێت هیچ بڕیارێكی كۆمسیۆن بۆ سزادانی دەرچوو بێت.

5-نابێت نوێنەری قەوارە سیاسییەكان بێت یان چاودێری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بێت لەڕۆژی دەنگداندا.

6- پێویستە دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت كە پێشكەشی دەكات بۆی.

7- پێویستە لەسنووری جوگرافی ناوەندی تۆماركردنی بێت.

8- نابێت نزیكایەتی هەبێت لەگەڵ كاندیدەكان (باوك، دایك، برا، خوشك، هاوسەر، كوڕ، مام، خاڵ).

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، پێشكەشكردن دەبێت لەڕێی سایتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بێت  www.ihec.iq لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و هەژمارەكەش لەڕۆژی 15ی 1ى 2018ەوە دەكرێتەوە، تا رۆژی 30ی 3ى 2018 بەردەوام دەبێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک