فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
ئێسکسوکی بچکۆلە
بەخێرهاتی بۆ ژیان
جوانی وەکوبەرخۆلە
ئەی خنجیلەی بێزیان۰
چاودەگێڕی برسیتە
نازانی بڵێی چیمە؟
بەگریان وهاوارت
پێمان دەڵێی برسیمە۰
ئارامبە ئازیزەکەم
فرمێسک لەچاوتایە
ئێستاکە دەتخەوێنێ
شیروباوەشی دایە۰
دڵخۆشین بەهاتنت
ئەندامی تازەی خێزان
ئەمڕۆ بێهێزوتوانای
سبەی کارامەولێزان۰
پێشکەشە بەئیلیانا ۱۳ـ۱ـ۲۰۱۸
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک