شيعر بۆ مناڵان... ئەندامەكانی لەشم



لەشم چەندئەندامێكە
زۆرجـوان وڕێك وپێكە
لای سەروكاسەی سەرە
پـڕزانـسـت وهـونـەرە
دووچاوی گەش وجوانم
هەمـیشە پـێی دەڕوانم
لوت هەستی بۆن كردنە
بــۆ هـەوا وەرگــرتـنـە
بـۆگـفـتـوگـۆی شیرینم
زمـانـە هـاوڕێـی ژینم
بەدووگوێی خۆشەویستم
هـەمووشتێك دەبیستم
دەسـتـەكـانم بەكارن
بـۆئـیشكـردن لەبارن
پێ‌ ئـەندامـی ڕۆشتنە
هەمووكات لەگەڵ منە
بەم ئەندامانەی لەشم
هـەمـیشە من دڵـگەشم
چـونكەدیاری یەزدانن
چـەندخەڵاتی جوانن؟!!!  
  
فەرهادئەحمەدبەرزنجی

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک