زەنگ
ئەمڕۆ سێ شەممە، لیستی مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە گەشتە بەغداد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگ دران، دوێنێ دوو شەممە، لیستی مووچەی هەر دوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە تەواو بووە و ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگەی دوو نوێنەری سەر بە تەندروستی و پەروەردە ڕەوانەی بەغداد كراوە.
لیستی مووچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە لایەن بەغدادەوە بەبێ پاشكەوت دابەش دەكرێت و بڕیارە لە دوای 10ی ئەم مانگەوە مووچەكە ڕەوانە بكات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک