زهنگ
بەیان عبدالرحیم، بەڕێوبەری کارگێڕی كلینیكەكە، دهڵێت، كاتێك ئەو كچ و كوڕانەی دەچنە ناو كەژاوەی هاوسەرگیرییەوە، پێویستە پێش وەخت بۆ سەلامەتی تەندروستی خۆیان پشكنینی خوێن ئەنجام بدەن، لەكاتی ئەو پشكنینەدا كارمەندی كلینیكی ڕاوێژكاری خێزانی لەتاقیگە ڕێنماییان پێ دەدات و ئاگاداریان دەكات كە پێویستە هەردوكیان سەردانی كلینیكەكە بكەن.
باس لهوهش دهكات، ئامانجی سەرەكی ئهوان بنەبڕكردن یان كەمكردنەوەی ڕێژەی جیابوونەوەیە، بۆیە لێرەدا خولێكیان بۆ كراوەتەوە لە ڕووی تەندروستی و یاسایی و كۆمەڵایەتی یەوە وانەی پێش ژیانی هاوسەرییان پێ دەوترێتەوە لەلایەن مامۆستاو كەسانی شارەزاوە، لەئێستادا رۆژانە زیاتر لە 20 بۆ 25 دەستگیران لە قەزاو ناحییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیانەوە سەردان دەكەن و رۆژانی وانە وتنەوەكانیش بریتییە لە رۆژانی یەك شەممەو سێ شەممەو پێنج شەممە ".
ئهوهش دهخاتهڕوو، ئەو هاوسەرانەی تەمەنیان لە خوار ساڵی ( 1990) ەوەیە ئیجباری نی یە بەشداری بكەن، چونكە تا ڕادەیەك زانیاری ئەوتۆیان هەیە كە بۆ ژیانی هاوسەرگیری گونجاوبن، بەڵام لەسەرو ئەو تەمەنەوە مەرجە بەشداری خولەكە بكەن تاوەكو لەڕووی تەندروستی و كۆمەڵایەتی و یاسایی یەوە زانیاری تەواویان پێ بدرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک