زەنگ
هەرچەندە حكومەتی عێراق چەندینجار دوپاتی كردەوە مووچەی تەواو بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەدات، بەڵام حكومەتی هەرێم بە ڕێككەوتنێك دابەشكردنی مووچەی تەواوی هەڵوەشاندەوە.
بەپێی ئەو زانیارانەی كە بە زەنگ دراوە، لە ڕێككەوتنەكەی ڕۆژی هەفتەی ڕابردووی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كە وەفدێكی باڵا سەردانی هەولێریان كرد، ڕێككەوتون لەسەر چەند خاڵێك.
بەپێی زانیارییە تایبەتەكانی زەنگ، حكومەتی هەرێم بە وەفدە باڵاكەی حكومەتی عێراقی وتووە بە تەواوی مەرجەكانی بەغداد ڕازی دەبن، بەڵام لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق ئەو پارەیەی كە ڕەوانەی هەرێمی دەكات بیخاتە ژێر دەستی حكومەتی هەرێم.
لە بەرامبەریشدا هەردوولا ڕێككەوتن كە تەواوی فڕۆكەخانە و سنورەكان بخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی عێراق و عێراقیش لاری نەبووە لەوەی مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بداتە دەستی حكومەت.
ئێستاش حكومەتی هەرێم بەپێی زانیاریەكان بڕیاری داوە ئەو پارەیەی كە لە بەغدادەوە دێت بۆ هەرێم بەشێوەی نیو مووچە دابەش بكات بەسەر وەزارەتەكان.
پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو حكومەتی عێراق هەڵوێستیی لەسەر ئەو پارەیە بخاتەڕوو.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک