شيعر بۆ مناڵان... نه‌ورۆز



 فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

هەراو هوریای مناڵە
دڵخۆشین بەم هەواڵە
ساڵی تازەی كوردییە
لەجیهان وێنەی نییە
بیست ویەكی ئازارە
شادیی میوانی شارە
ڕۆژێكی گەورەوپیرۆز
ناومان لێناوە نەورۆز
نەورۆز ڕۆژێكی نوێیە
ئازادی كوردی پێیە
گوڵاڵەو نێرگزی جوان
بەدیاریی دێنێ‌ بۆمان
ئاوی كانی هەڵدەقوڵێ‌
گەش دەبێ‌ هەموو گوڵێ‌
سەوزبوونەوەی گیایە
ژیا نە وەی دنیا یە
لەمڕۆدا ,دووژمنی كورد
هێزی گەل لەناویبرد
پرشنگدارە مێژوومان
بەیادی ئەم ڕۆژەمان                       

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک