مووچەی مانگی 12 دابەش ناكرێت، مووچە دەبێتەوە مانگانە


زەنگ

لە مانگی چوارەوە، مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە دەدرێتە فەرمانبەران و مووچە خۆرانی بەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی كە بە زەنگ دراوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە هەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا مووچە بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بە ناو حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەم مانگەوە مووچە بە سیستمی نوێى پاشەكەوت دابەش دەكرێت ئەو موچەیەش كە دەدرێت هی مانگی یەكی ئەمساڵه، واتە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بە تەواوی پاشەكەوت دەكرێت و نادرێتە فەرمانبەران.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک