شيعر بۆ مناڵان... یەکی حوزەیران


ئـه‌مـڕۆ   یـه‌كـی  حـوزه‌یـرانـــه‌
ڕۆژی  جـــه‌ژنـــی   مـنــداڵانـــه‌

كاتـی  خــۆشـی و  پێكــه‌نیـنــه‌
واده‌ی بــه‌زم و  هــه‌ڵــپـه‌ڕیـنــه‌

ئه‌مڕۆ مـنداڵ  دڵ ئــاســووده‌ن
ده‌چـریكـێـنـن  ، وه‌ك بــاڵنــده‌ن

لێـو به‌ خـه‌نـده‌ن ،هه‌موو شادن
ســـتــــران  ده‌ڵــێـــن و ئــازادن

منیش ده‌ڵێـم   یــه‌كـی شـه‌شـه‌
مـنـداڵ  تێیـدا ســیـمــا گــه‌شـه‌

پیـرۆزتـان بـێ  ئــه‌م جه‌ژنه‌تـان
یـــادو بــۆنـــه‌ی ئـــه‌م ڕۆژه‌تـان

   شیعری : ڕۆستەم خامۆش
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک