شيعر بۆ مناڵان... مێروولە



ئەی مێروولـە ، مێروولـە
گـیـانــلـەبـــەری  وردیلـە

چەند جوانە ڕیـزی ئێـوە
کــاتــێ دەڕۆن لــە ڕێـوە

بۆ شارتان هـەوڵ دەدەن
هـاوکـاری یەکـتر دەکـەن

تـەبـایــی لـــە نـێـوانـتـان
هـێـمـایــە بــــۆ ژیـانـتـان

شتێکـی دیـکـەش هەیــە
کـــە  ئـــاکـــاری  ئێوەیــە

ئــەویـــش درۆ نــــازانــن
بۆیە وا ڕەوشـت جوانــن  

 ✏ڕۆستەم خامۆش
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک