دوو سبەی به‌فر دەبارێت



زەنگ

كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی چوار شەممەوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆوە و بەهۆیەوە بەفر دەبارێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوار شەممە 14ی 11، دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور  و كار دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و نمە باران دەبارێت، هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و لێزمە باران دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

هەروەها بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و بارستە هەوایەكی ساردیی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاویەكان بەفر دەبارێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و لە دوو شەممەی داهاتوەوە و دوبارە شەپۆلەكە بەردەوام دەبێتەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک