شيعر بۆ مناڵان... کتێبخانە


عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی 

کتێبخــانە شــــیرینە
ِرازاوەیـــە و  ڕەنگـــینە
بۆ خۆزگە و خەونی منداڵ
 بووە بە خـــۆشترین ماڵ
شوێنێکە تــــەواو  دڵگیر
بۆ ئێمەی بچکـــۆلە و ژیر
وەکو پێشەنگە دیـــــارە
پڕ کتێب و گۆڤـــــــارە
ھی چیرۆکی جــۆراوجــۆر
ھۆنـــراوەی تایبەت و زۆر
یان زانیاری  ھەمـــەڕەنگ
لەگەڵ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ
بۆیە ھـــەر کتێبخــــانە
خۆشترین جێی ھەمـــووانە
١٢/٧/٢٠١٨

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک