كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11


زەنگ

دوای دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بكرێت.


بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە وەزارەتی دارایی بە "زەنگ" دراون، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێدەكات و بە دیاریكراوی لە شەشی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووەچە دەست پێدەكات بە هەمان خشتەی مانگەكانی ڕابردوو.


هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، وەزارەتی دارایی هیچ نیەتێكی دواخستنی مووچەی نیە وەك ئەوەی لەم مانگە زیاتر لە هەفتەیەك مووچە دواكەوت.


هەروەها، بڕیارە لە شەشی مانگی داهاتوو كە پێنج شەممە دەكات دەست بە دابەشكردن بكرێت  وسەرەتاش وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوا و یەكەكانی 70 و 80 و دواتریش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوتر كە نۆی مانگ دەكات و مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە 10ی مانگ دابەش دەكرێت.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی zangnews

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک