سێ مووچەی ساڵی 2019 پاشەكەوت كراوه


زەنگ

بەپێی ئەو زانیاریە تایبەتانەی كە دەستی "زەنگ" كەوتوون، حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ مووچەی ساڵی 2019ی پاشەكەوت كردووە و لە ئێستادا نایەوێت ئاشكرای بكات.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەبەر هەستیاری شوێنەكەی پێی باش نەبوو ناو و شوێنەكەی بڵاوبكرێتەوە بە "زەنگ"ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی ڕێكەوتوون لەسەر ئەوەی سێ مووچەی ساڵی 2019 پاشەكەوت بكرێت كە مووچەكانی مانگی 10 و 11 و 12ەیە.

ئەو سەرچاوە باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا هەر یەكە لە حكومەت و وەزارەتی دارایی نایانەوێت بە ئاشكرا باس لە پاشەكەوتكردنی سێ مووچەی ساڵی 2019 بكەن تا لە ناو فەرمانبەران و مامۆستایان ناڕەزایەتی و دۆخی خراپ دروست نەبێت، بە تایبەت خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوام.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سێ مووچەیە وەك مووچە پاشەكەوتكراوەكانی تر پاشەكەوت كراوە، مووچەی مانگی 10ى ساڵی ڕابردوو كە لە مانگی یەك دابەشكراوە، بە مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2020 لە وەزارەتی دارایی دەرچووە.

وتیشی، ئەو كارەی حكومەت و وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەیە چیتر مووچە ڕاست بكرێتەوە و هەموو ساڵێك مووچەی 12 مانگ بدرێتە فەرمانبەران و مامۆستایان.

ئەو زانیاریانە لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو كە ئەوان هیچ نیازێكیان نییە مووچەی سێ مانگی ساڵی 2019 پاشەكەوت بكەن.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی zangnews

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک