زه‌نگ نیوز.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مامۆستایانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و بڕیاره‌كانى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چونه سه‌ر شه‌قام و به توندى وه‌ڵامى وه‌زیرییان دایه‌وه و پێیان وت، وشه‌ى ده‌بێت له فه‌رهه‌نگى مامۆستایان قه‌بوڵكراو نییه.
له ته‌واوى پارێزگاى سلێمانى، له هه‌موو ناوچه‌كان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده و چین و توێژه‌كان به‌شدارى خۆپیشاندانییان كرد و به‌رده‌وامییان به بایكۆتداو ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه هیچكات پابه‌ندى بڕیاره‌كانى ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده نابن ئه‌گه‌ر بێت‌و دوو مووچه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه وه‌رنه‌گرن.
ماوه‌ى زیاتر له 35 رۆژه ده‌رگاى زه‌نگى نوێى ساڵى خوێندن لێدراوه، به‌ڵام تا ئێستا مامۆستایانى سلێمانى نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانى وانه وتنه‌وه‌و بایكۆتى ده‌وامییان كردووه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک