راوێژكارى سودانى: چاوه‌ڕێى دابه‌زینى نرخى دۆلارین



زه‌نگ نیوز

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كرێت و چاوه‌ڕێىن كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى دۆلار هه‌بێت.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند "ئه‌م كۆتایی مانگه‌ وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كات و عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیش به‌شدار ده‌بێت".

وتیشى "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ره‌نگه‌ سزاى سه‌ر كۆمپانیاكانى دۆلار لاببرێت و ئه‌مه‌ریكا دۆلارى زیاتر بۆ بانكى ناوه‌ندى بنێرێت و به‌هۆیه‌وه‌ نرخى دۆلار داده‌به‌زێت".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زەنگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک