جەڵتەی دڵ یاخود ”نۆرەی دڵ” بریتیه له مردنی به‌شێک له ماسولکه‌کانی دڵ له ئه‌نجامی نه‌چوونی خوێن بۆی، که زۆربه‌ی جاره‌کان هۆیه‌که‌ی بریتیه له گیرانی خوێنبه‌ری دڵ.
به گوێره‌ی ڕێکخراوی ته‌نروستی جیهانی له ساڵی 2002، 16.6% مردوان له هه‌موو جیهان به هۆی نۆره‌ی دڵی ”جەڵتەی دڵ” بووه.
له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ باوترین هۆی مردنن زیاتر له شێره‌په‌نجه.

هۆکارە مه‌ترسیداره‌کان بۆ ڕوودانی نۆره‌ی ”جەڵتەی دڵ”:
1. به ساڵاچوون.
2. ڕه‌گه‌زی نێر؛ زیاتره له پیاوان وه‌ک له ژنان.
3. جگه‌ره کێشان.
4. زۆری چه‌وری له خوێن.
5. نه‌خۆشی شه‌کره.
6. به‌رزی په‌ستانی خوێن.
7. قه‌ڵه‌وی.
8. خه‌م.
9. پیسخۆری

زۆری ئه‌م هۆیه مه‌ترسیدارانه ده‌تواندرێت خۆمانی لێ بپارێزین، له به‌ر ئه‌وه ده‌توانیین خۆمان بپارێزین له نۆره‌ی دڵی به چاک کردن و ته‌ندروست کردنی ژیانی ڕۆژانه‌مان (جگه‌ره نه‌کێشان، که‌م کردنه‌وه‌ی کێش، خۆراکی ته‌ندروست و دروست، وه‌رزش کردن…).
نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی ”جەڵتەی دڵ”:
ده‌ستپێکردنی نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی به‌زۆری یه‌ک به دوای یه‌که، له چه‌ند خوله‌کێک. ژانه سینگ باوترین نیشانه‌ی نۆره‌ی دڵیه، وا وه‌سف ده‌کرێت به هه‌ست کردن به قورس بوونی (یاخود په‌ستان یان کووشینی) سینگ. زۆربه‌ی جار ژانه سینگه‌که ده‌داته‌وه بازووی چه‌پ به‌ڵام له‌وانه‌یه بداته‌وه چه‌نه‌گه و مل و بازووی ڕاست و پشت و زگ.
یه‌کێکی تر له نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی بریته‌یه له هه‌ناسه ته‌نگی، ڕووده‌دات کاتێک نۆره‌ی دڵ ببێته هۆی شکستی گوێجکۆڵه‌ی چه‌په‌ی دڵ.
نیشانه‌کانی تری نۆره‌ی دڵی بریتین له ئاره‌قه‌کردنێکی زۆر، بێ هێزبوونی و شل بوون، سه‌ر ئێشه، هێلنج و ڕشانه‌وه، هه‌ست کردن به لێدانی دڵ.
به نزیکه‌یی نیوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که تووشی نۆره‌ی دڵی ده‌بن هه‌ست به ژانه سینگه‌که ده‌که‌ن له سه‌رتادا. وه هه‌روه‌ها چوار یه‌کی نۆره دڵیه‌کان، ژانه سینگی له‌گه‌ڵ نیه.

سه‌رجاوه :=nishan
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک