سه‌لمێندراوه که به‌خشینی گورچیله‌یه‌ک بۆ که‌سێک که پێویستیه‌تی نابێته هۆی
که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی که‌سی به‌خشه‌ره‌که. ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که‌ی
گۆڤارێکی پزیشکی ئه‌مریکیه. لێکۆڵینه‌وه‌که به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه له‌سه‌ر زیاتر له 80
هه‌زار گورچیله به‌خشدا له نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2009. لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان هه‌ستان
به به‌راوردی ڕێژه‌ی مردن له که‌سانی گورچیله به‌خشدا “یه‌ک گورچیله” له‌گه‌ڵ
که‌سانی ئاسایی “دوو گورچیله” بۆ دیاری کردنی ئه‌گه‌ری مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خته له که‌سانی گورچیله به‌خشدا. ئه‌وه‌ی تێبینیکرا له لێکۆڵینه‌وه‌که، مه‌ترسی مردن له که‌سانی گورچیله به‌خشدا له ساڵی یه‌که‌می دوای به‌خشینی گورچیله که‌مێک زیاتر بووه له که‌سانی ئاسایی، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێک له‌سه‌ر به‌خشینی گورچیله ئه‌و جیاوازیه نامێنێت. به‌گوێره‌ی ئامارێکی ئه‌مریکی، له ئه‌مریکا ساڵانه 6000 که‌س گورچیله ده‌به‌خشن بۆ که‌سانی تر که پێویستیانه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک