فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان 22 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆ سەر مۆڵگەكانی رێكخراوی داعش؟!



فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان 22 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆ

سەر مۆڵگەو بارەكاگانی

 رێكخراوی داعش لە عیراق ئەنجامداوەو 5 هێرشی تریشان

لە سوریا كردوەتە سەر ئەو گروپە تیرۆریستیە.

بەپێی بەیاننامەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریكا،

 22 هێرشی فرۆكە جەنگییەكان لە

 ناوچەكانی لەنزیك شارەكانی بەغدادی، بێجی، حەبانیە، حەدیسە،

 موسڵ، ڕومادی، شەنگال، سوڵتان

عەبدوڵا، تەلەعفەر و دوزخورماتوو ئەنجامدراون بۆ سەر گروپی

 تیرۆریستی داعش.

هەروەها ئاشكراشیكردووە كە فرۆكەكان 5 ێرشی تریشیان لە سوریا

 ئەنجام داوەو بنكەكانی رێكراوەكەیان لە

 ناوچەی جیا لەو وڵاتە كردوەتە ئامانجی بۆردومانەكانیان.

پێشتریش (تێد برایس) وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

ڕایگەیاند، (فازڵ ئەحمەد حەیالی)

 ناسراو بە (حاجی موعتەز) سێشەمەی ڕابردوو لە هێرشێكی

 فرۆكەكانی هاوپەیماناندا لە نزیك شاری موسڵ كوژراوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک