داوا دەكرێت سەرۆك وەزیران واز لەپارتی دەعوە بێنێت و خۆی سەرقاڵ بكات
بە كارەكانی حكومەت و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی وڵات.
(كازم شەمەری) ئەندامی ئیئتیلافی نیشتمانی شیعەكان داوا دەكات
(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق واز لە حزبی دەعوە بهێنێت
و خۆی سەرقاڵ بكات بەكارەكانی حكومەت و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی ووڵاتەكەی.
شەمەری بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئێستا هاوڵاتیانی
ووڵات لایەنگیری عەبادی دەكەن بۆ ئەو پڕۆسە چاكسازییەی كە دەستی
داوەتێ، بەپێویستیشی زانیوە بەردەوام بێت لەسەری.
ئەو ئەندامەی ئیئتیلافی نیشتمانی شیعەكان باسیشی لەوەكردووە،
لایەنگیری هەر پارتێك لەكۆمەڵگەیەكی دیموكراتی كارێكی ئاساییە،
بەڵام لەئێستادا عێراق بەدۆخێكی زۆر هەستیاردا گوزەر دەكات و زۆر
لەمپەرو كۆسپیشی لەسەر ڕێگەدا هەیە، بۆیە واباشترە كە
عەبادی لەپۆستەكەی لەحزبی دەعوە بكێشێتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک