موچەی فەرمانبەران و دابینكردنی پارەی فرۆشتنی نەوت لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە، وەزارەتی دارایی وەڵام دەداتەوە و ژمارەیك ئامار دەخاتە ڕوو.
لە ڕونكردنەوەكەدا هاتووە" _ چەند جارێك ئەمەمان وتوە و دووبارەی دەكەینەوە كەلە دەستپێكی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو مانگ مووچەی مووچە خۆران دواكەوتبوو هەر ئەمەشە تاوەكو ئێستا بەردەوامە".
ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
وەڵامێك بۆ ڕونكردنەوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
باشتر وابوو هەر لایەنێك ئەرك و كارەكانی خۆی بە پێی یاسا كار پێكراوەكان جێبەجێ بكات بۆ دابینكردنی ماف و مووچەی خەڵكی كوردستان لە جیاتی بڵاو كردنەوەی رونكردنەوە لەسەر یەكتر بۆیە ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بۆ خەڵكی كوردستان رون دەكەینەوە:
یەكەم/ یەكێك لە پڕەنسیپەكانی كاركردنی وەزیری دارایی و ئابووری ئەوەیە كە حزبایەتی و ناوچە گەریەتی نەكردوە لە كارەكانی لە وەزارەتدا بەڵكو بەشێوەیەكی دەوڵەت دارانە كاری كردوە.
دووەم/ بە پێی یاسا كار پێكراوەكان ناكرێت وەزارەتی سامانە سروشتیەكان خۆی نەوت بەرهەم بهێنێت و خۆی بیفرۆشێت و هەر خۆشی پارەكە بەكار بێنێ.
سێهەم/ وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هیچ شێوەیەك بەرپرس نیە لە دواكەوتنی مووچەی مانگی شەش چونكە بەر لە یەك مانگ لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری سامانە سروشتیەكان، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری دەوڵەتی توركیا) كۆبوونەوەیەك رێكخرا بۆ گواستنەوەی حسابی حكومەتی هەرێم لە هاڵك بانك بۆ ژێر دەسەڵاتی وەزیری دارایی و ئابووری لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆكی حكومەت، بەڵام بەرێز وەزیری سامانە سروشتیەكان لەوێ وتی:
أ_ ئەم حسابە لە دوای 1/9/2015 ەوە كاری پێدەكرێت وەرێكارەكان وەك خۆی دەمێنێت هەتا ئەو بەروارە.
ب_ بەڕێز دكتۆر ئاشتی وتی من نایەم بۆ توركیا بۆ دەورو تسلیم لە كاتێكدا ئەم پرۆسەیە پێویستی بە ئامادەبوونی هەردولا هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتانە بە تەواوی بدرێتە وەزیری دارایی و ئابووری .
چوارەم/ دەربارەی ئەو ژمارانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانتیەكان بڵاوی كردۆتەوە كە 1.240 یەك ملیار و دوو سەد و چل ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت بوە ئێمە ئەم رونكردنەوانەمان هەیە:
1_ سەرجەم ئەم پارانە لە (كۆمێرز بانك) لە ئەڵمانیا دەچێتە سەر حسابی بانكی نێودەوڵەتی كوردستان وە بانكی نێودەوڵەتی كوردستان دەیخاتە سەر حسابی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان.
2_ لەو بڕە پارەیە تەنها یەك ملیار و سەدو دەملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە بەم شێوەیە خەرج كراوە:
أ_ مووچەی مانگی 4/2015 لە حكومەتی عێراقیەوە پێنج سەد و هەشت ملیار دینار دابین كرابوو، سێ سەد و پەنجا و حەوت ملیار دینار لەو داهاتەی نەوت خەرجكراوە بۆ تەواو كردنی مووچەی مانگی 4/2015 .
ب_ بۆ مووچەی مانگی 5/2015 لەو داهاتەی نەوت هەشت سەد و شەست و پێنج ملیار دینار دراوەتە مووچە
ج_ ئەو پارەی تر كە لە بانكی كوردستان ماوەتەوە لە حسابی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەم شێوەیە خەرجی كردوە بۆ:
1_ بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بۆ كێشەی دادگایی لەدەرەوەی وڵات.
2_ دە ملیۆن دۆلار بۆ حسابی یەكێك لە كۆمپانیاكانی نەوت كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان قەرزاریەتی.
3_ پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كۆمپانیایەی كە بینا نوێیەكەی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان دروستكردوە.
4_ دە ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی پەروەدرە بۆ كڕینی پەرتووك.
5_ پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پاكردنەوەی یەكێك لە قەزاكانی هەرێمی كوردستان.
6_ دە ملیۆن دۆلار بۆ خەرجكردنی مووچەی هەردوو لیوای نەوت سەر بەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ مانگی پێنج.
7_ ئەو بڕەی تری لە بانكی كوردستان ماوەتەوە لەگەڵ 75 ملیۆن دۆلار كە لە 18/8/2015 چۆتە سەر حسابی بانكی كوردستان لەوێوە دەدرێت بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت و لە 23/8/2015 دابەش دەكرێت كە پێشتر رامان گەیاندوە.
8/ لە 21 ئابدا 187 ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی بانكی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتۆتە هەرێمی كوردستان.
ئەمانە رونكردنەوە بوون بۆ بەر چاوڕونی مووچە خۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان لە كۆتایدا داواكارین:
أ_ لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوونێكی وردبكەن بۆ دواكەوتنی مووچەی مانگی شەش و مانگەكانی تری مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ب_ چەند جارێك ئەمەمان وتوە و دووبارەی دەكەینەوە كەلە دەستپێكی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو مانگ مووچەی مووچە خۆران دواكەوتبوو هەر ئەمەشە تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابووری
22/8/2015
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک