3 نەخۆشخانەی حكوومی دەكرێنەوە،؟!

لە 3 نەخۆشخانەی ئێواراندا حكوومەت 50% چارەسەریی و نەشتەرگەری هاوڵاتیان لە ئەستۆ دەگرێت.
د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بە (باس)ی راگەیاند : دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی نەشتەرگەری نیمەچە تایبەتی ئیواران و كردنەوەی دەوامی ئیوارانی راوێژكاری لە 3 نەخۆشخانەی حكوومی دەكرێنەوە، گوتی:
لەنەخۆشخانەكانی رزگاری لەهەولێر و شار لەسلێمانی و ئازادی لەدهۆك نرخی نەشتەرگەری بە لە ئەستۆگرتنی نیوەی خەرجیەكان لەلایەن حكوومەت دەكرێنەوە و پرۆژەكە دەدرێتە حكوومەت و رەزامەندی پێشوەختەی بۆ وەرگیراوە.
بە بریاری وەزارەتی دارایی لە ئابی 2012 تەرخانكردنی نرخی 50%ی دەرمانو لە ئەستۆگرتنی 80% نرخی نەشتەرگەری لە لەكلینیكو نەخۆشخانەی راوێژكاری ئێوارانی نیمچە حكوومی كاری پێدەكرا ،بەلام بەهۆی قەیرانی دارایی ، وەزارەتی دارایی كوردستان لە سەرتای مانگی ئاداری 2014 هاوكاریەكانی كلینیكو نەخۆشخانە راوێژكاریەكانی ئێوارانی بڕیووە.
ڕێكەوت حەمە ڕەشید وتیشی: دوای ئەوەی لەو سێ نەخۆشخانەیە پرۆژەكە سەركەوتوو دەبێت لە چەند نەخۆشخانەیەكی تریش پرۆژەكە جێبەجێ دەكرێت نەشتەرگەری ئێوارانیش لە هەموو نەخۆشخانەكان دەكرێنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەكە رەزامەندیاندیان داوەتە وەزیری تەندروستی.
بە گوتەی وەزیری تەندروستی ئەگەر نەشتەرگەریەك بە 400 هەزار دینار بكرێت هاوڵاتی 200 هەزار دینار دەدات و حكوومەتیش 200 هەزار لە ئەستۆ دەگرێت.
لە دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانە حكوومیەكان نۆرەی نەشتەرگەری هەیە چەندین مانگە و ساڵە، بەپێی قسەی د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید زۆربەی نۆرەی ئەو نەشتەرگەریانە دەبرێنە نەخۆشخانەكانی ئێواران، گوتیشی: دوای 3 بۆ 4 مانگ لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە نۆرەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكان نامێنن.
وەزیری تەندروستی رونیكردەوە لە پرۆژەكەدا نیوەی خەرجی نەشتەرگەریی و پشكنین و تیشك و سۆنار و دەرمان لە لایەن حكوومەت دەبێت.
لە ماوەی دوو ساڵدا لە دوای كردنەوەی قاوشی نەشتەرگەری ئێواران كە 80%ی خەرجیەكانی لە سەرحكوومەت بوو، 150 هەزار نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدرابوون.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک