لەباکوری کوردستان باری نائاسایی ڕاگەیەنرا.

پاش توندبوونەوەی پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە سوپای تورکیا لەشارەکانی باکوری کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی تورکیا بارى نا ئاسایى ڕاگه‌یه‌نرا . 

 بەبڕیاری ڕاستەوخۆی ئەحمەد داود ئۆغڵوی سەرۆک وەزیرانى توركيا ، لە١٠٠ ناوچەی جیاوازی ١٤ پارێزگای کوردی لەباکوری کوردستان باری نائاسایی ڕاگەیەنرا.بەگوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ لەساڵی ١٩٨٧ بەھۆی شەڕو پێکدادانێکی زۆر توند، تەنھا لە١١ ناوچەی جیاوازی چوار پارێزگای باکور باری نائاسایی ڕاگەیەنرا.
ئەو ناوچانەی لەباکوری کوردستان باری نائاساییان تێدا ڕاگەیەنراوە بریتین لە (جولەمێرگ، سێرت، ئاگری، ئامەد، ماردین، دیلۆک، ڕۆحا، دێرسیم، شرناخ، وان، ئەرزڕووم، ئەردەھان، قارس و مووش). 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک