هەرچەندە پیاز بۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام سودەكانی وامان
لێدەكات بەردەوامبین لەخواردنی.
توێژینەوەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كە باشترین شێواز بۆ خواردنی
پیاز بۆ ئەوەی سودی تەندروستی هەبێت ئەوەیە بەكاڵی بخورێتو
نەكوڵێنرێت تاكو بەهای خۆراكی لەدەستدەنەدات.
بەپێی ئەو راپۆرتەی لەماڵپەڕی youm7 بڵاوكراوەتەوە پیاز چەند
سودێكی گرنگی تەندروستی هەیە لەوانە:
1. پیاز كۆمەڵێك رەگەزی خۆراكی گرنگی تێدایەو دەبێتەهۆی
بەهێزكردنی فرمانەكانی ڤیتامین C بۆ جەستەو بەهێزكردنی بەرگری جەستە.
2. پیاز رەگەزی كرۆمی تێدایەوە دەبێتەهۆی رێكخستنی گلوكۆز لەخوێندا.
3. پیاز ئاستێك بۆ هەوكردنی جەستە دادەنێتو دەرفەتی ساڕێژكردن
خێراتر دەكات كە بەهۆی نەخۆشیو میكرۆبەوە توشی مرۆڤ دەبێت.
4. خواردنی پیازی كاڵ دەبێتەهۆی بەهێزكردنی ئاستی كۆلیستڕۆَڵی
بەسودو تەندروست بۆ جەستە (HDL)و یارمەتی جەستە دەدات دڵێكی
تەندروستی هەبێت.
5. پیاز مادەی (quercetin) تێدایەو دەرفەتی توشبون بەشێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
6. ئاوی پیاز یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو ئازارە دەدات كە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە دروستدەبێت.
7. پیاز یارمەتی گەدە دەاتو لەتوشبون بەقورحەی گەدە دوری دەخاتەوە.
8. پیاز رێژەیەكی زۆر ڤیتامین Aی تێدایەوە یارمەتی بەهێزكردنی ئاستی
بینین دەداتو بەرگری لەنەخۆشیەكان دەكات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک