*بەیانیان زوو هەستە :زۆرێک دەڵێن کلیلی سەرکەووتن
زوودەستپێکردنە لە جیاتی درەنگ مانەوە ئەمە
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شڵەژاووی.
*بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ڕاستیانە : واتە دوورکەووتنەوە لەو
هیواو خەونانەی بەدیهێنانیان ئەستەمەو ناکرێت چونکە دەبێتە
هۆی تووڕەبوون.
*لیست درووستبکە بۆ ئەنجامدانی کارەکانت : هەرکەس
بەشێوازێکی جیاواز کاردەکات بەلام هەموو بیردەکەنەوە
لە کووێوە و چۆن دەست پێبکەن.
*دوورکەوتنەوە لە گلەیی کردن وقسەی بێمانا :ئەم کارانە دەبنە
هۆی ماندووبون و بێزاریت.
*پشوو وەربگرە: لە کاتی ژەمەکاندا بەتایبەتی وەرگرتنی
پشوو پێویستە هەوڵبدەیت ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش بێت لە
سەرقاڵی خۆت بەدووربگرێت بەو شێوازەی پێتخۆشە کاتەکەت بەسەربەرە.
*جووڵە : دانیشتن لە جێیەکدا بۆ کاتێکی زۆر بێزارت دەکات
هەروەها زیانبەخشە بۆ تەندرووستی بەتایبەتی پشت ئێشە
بۆیە جموجۆڵ بخەرە کارکردنتەوە.
*مۆڵەت وەربگرە: ماوە ماوە بۆ رەوینەوەی سەرقاڵی و هیلاکیت
پشوویەکی تا رادەیەک درێژ پێویستە.
*وەرزش کردن : هەموان دەزانین زۆر بەسوودە بەڵام پشتگوێی
دەخەین ئەمەش هەلەیەو دەبێت گرنگییەکی زۆری پێببەخشین
رۆژانە دەتوانیت نیو کاتژمێری بۆ تەرخان بکەیت.
وەرگێڕانی/ ڕۆزین بهاءالدین
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک