بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی؟!






















هێزەكانی حەشدی شەعبی هێرشێكی چەكدارانی


 داعشیان لە ناحیەی تازەی باشووری كەركوك تێكشكان.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ

چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر بەربەستێكی

 خۆڵ لە نێوان گوندی بەشیرو ناحیەی تازەداو لەلایەن

 حەشدی شەعبیەوە ڕووبەڕوویان بونەتەوەو لە

ئاكامدا هەمەڕێكی داعش تێكشكێندراوەو چەكدارێكی

حەشدی شەعبیش كوژراوە.

گوندی بەشیر ناوچەیەكی توركمانیەو لە حوزەیرانی

 ساڵی ڕابردوەوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە

 كۆنتڕۆڵكراو لەخۆرهەڵات و باكورو خۆرئاوایەوە

لەلایەن پێشمەرگەو حەشدی شەعبیەوە گەمارۆدراوەو

داعش تەنها دەروازەی باشوری بەشیری لە دەستدا ماوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک