ئەوەش ئەنجامی ڕێككەوتنە ئەتۆمەییەكەی نێوان خۆرئاواو ئەمریكا دەبێت.
ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەكردووە،
ڕێككەوتنی نێوان ئێران و خۆرئاوا ئەگەری هەیە نرخی نەوت بۆ (15) دۆلار
داببەزێنێت و ئەوەش نیگەرانی زۆری سعودییەی لێكەوتۆتەوە.
راپۆرتەكە رایگەیاندووە، هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بریتییە لەزۆری
بەرهەم لەئاست پێویستی و تێكچوونی باری ئابووری چین.
راپۆرتە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، كە ئێستا ئێران لەبەندەرەكانی (30) ملیۆن
بەرمیل نەوتی ئامادەیە بۆ فرۆشتن و ئێستاش لەچاوەڕوانی ڕێگەپێدانی
فرۆشتنەكەیەتی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک