فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی باڵای پێشووی
حكومەتی عێراقی ئاشكراكرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەری روسیای ئەمرۆ ئاشكرایكردووە، دەستەی
نەزاهەی عێراقی لە چوارچێوەی چاكسازیەكانی كابینەكەی عەبادی،
یاداشتنامەی دەستگیركردنی بۆ 46 بەرپرسی پلە تایبەت لە حكومەتی
عێراقی بڵاوكردوەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو فشارەی كە چەند رۆژێكە
لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بۆ سەر عەبادی دەستیپێكردووە.
ئەم هەنگاوەی دەستەی نەزاهە دوای دەستپێكردنی پرۆسەی چاكسازییە
لە حكومەتی عێراقیدا، كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق
رایگەیاندووەو ئێستاش لە قۆناغی دووەمی ئەو ئەركەیدایە.
هاوكات رویای ئەمرۆ ئاشكراشیكردووە كە لەنێو ئەو لیستەدا
كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆدەرچووە، ناوی هەر یەك لە
لە(حازم شەعلان) وەزیری پێشوی بەرگریو (فەلاح سۆدانی)
وەزیری پێشوی بازرگانی عێراق وەزیرانی كارەبا، گواستنەوەو گەیاندنو
كشتوكاڵو چوار وەزیری دیكە دەرچوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک