ێگەرد تاڵەبانی) لەپۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز دەكەن، بەهۆی سوربوونیەوە لەبەشداری كردنی فراكسیۆنەكە لەكۆبوونەوەی نائاسایی هەفتەی رابردووی پەرلەماندا.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ئاوێنە بەهۆی سوربوونی (بێگەرد تاڵەبانی) لەسەر بەشداریكردنی فراكسیۆنی سەوز لەكۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان سەبارەت بەهەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و رۆڵبینینی لەشكستپێهێنانی پڕۆژەكەی (د. بەرهەم) سەبارەت بەپرسی سەرۆكایەتی، هەردوو جێگرەكەی سكرتێری گشتی و كارگێڕو بەشێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوایان كردوە ناوبراو لەپۆستەكەی لاببرێت.
ئەم هەڵوێستەی ئەوان دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو، لەیەكەم كۆبوونەوەی پێنج قۆڵیدا بڕیاری دواخستنی كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمان درا، بەڵام فراكسیۆنی سەوز پابەند نەبوو بەو بڕیارەوە، كە لایەنی دانوستانكاری یەكێتی رەزامەندیان لەسەر نواندبوو.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک