چونكە پێدانی كارتی ئۆتۆمبێلی جام رەش لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆدایە ،لە دوای یەك مانگ لە دەرچونی ئەم ئاگاداریەوە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئۆتۆمبێلی جام رەش دەگرێتە بەر .
موقەدەمی هاتوچۆ (ئەمین صاڵح) بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی داوای لە پارێزگای سلێمانی كردووە كە كارتی رێگە پێدانی بە ئۆتۆمبێلی جام رەش ، كە لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن كۆمەڵێ لایەنی جیاجیاوە بۆ شۆفێران كراوە پوچەڵ بكاتەوە ، چونكە پێدانی كارتی ئۆتۆمبێلی جام رەش لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆدایە.
موقەدەم: ئەمین صاڵح " جەختی لەوەش كردەوە ، لەدوای دەرچونی ئەم ئاگاداریەوە بە یەك مانگ ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئۆتۆمبێلی جام رەش دەگرنەبەر و بە بری 20 هەزار دینار غەرامە دەكرێت .
وتیشی: لەلایەن هێزەكانی ناوخۆوە بەتایبەتی ئاسایشی سلێمانیەوە ئاسایش و ئارامی بۆ گشت هاوڵاتیان و بەرپرسانیش دابین كراوە ، بۆیە پێویست ناكات هیچ هاوڵاتیەك لە هەر پلەو پۆستێكدا بێت ئۆتۆمبێلی جام رەش بەكار بهێنێت .
بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە پێشانگاو دوكانەكانی لەزگەو زینەی ئۆتۆمبێل دەكات ، كە پێش دانانی لەزگە و زینە لە سەر ئۆتۆمبێل ، هاتوچۆ و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بكەنەوە ئەگەر نا دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک