بەپێی دوو نوسراوی بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوانی دارایی و بەرێوەبەرایەتی گشتی میلاكی وەزارەتی دارایی داوا لە وەزارەتەكان كراوە بەرایی و مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرن لە 1ی 7ی 2015 گرێبەستەكانیان بۆتە 3 ساڵ.
لەو دوو نوسراوەدا جەخت لە سەر ئەوەشكراوەتەوە لەپاڵ ناردنی ئەو داواكاریە ئاماری (كۆتایی هاتن بە راژە و دەستلەكاركێشانەوە و خانەنشین) لە ساڵی 2015 بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێت بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست بۆیان و دامەزراندنی گرێبەستەكان لە شوێنیان.
یاسین عەبدولواحید بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ باسنیوز، هەردوو نوسراوەكەی پشت راستكردەوە و رای گەیاند: لە بودجەی 2013 بە رێنمایی چەسپاوە ئەو گرێبەستانەی 3 ساڵیان تەواو كردوە دەكرێنە فەرمانبەرانی هەمیشەیی.
وتی: دوو نوسراو كراوە نوسراوێكیان بۆ فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی داراییە، نوسراوێكیشیان بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانە بۆ ئەوەی ئاماری ئەوە فەرمانبەرانەمان بۆ بنێردرێت كە شایستەی ئەوەن بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی، لەگەڵ ناردنی ئاماری خانەشین بوان و فەرمانبەرانی دەستلەكاركێشاوە.
یاسین عەبدولواحید وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەوەیە كە لە كۆتایی ساڵ ئەو گرێبەستانەی 3 ساڵیان تەواوكردوە بكرێنە هەمیشەیی، ئێمەش لەگەڵ ئەوەین ساڵانە لە نیوەی یەكەمی ساڵ بێت، بۆ ئەوەش چاوەورانی دوا بڕیاری ئەنجومەنین.
بەپێی چەند ئامارێك لە نێوانی 17 هەزار بۆ 22 هەزار كارمەندی گرێبەست لە داموودەزگاكانی هەرێمی كوردستان هەیە،بەڵام هەموو ئەوانە مەرجی 3 ساڵ خزمەتیان نیە، بۆیە ناتواندرێت هەموویان بكرێنە هەمیشەیی.
موچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بەپێی بروانامە دیاریكراوە: خاوەن بروانامەی دكتۆرا 800 هەزاردینارە، ماستەرو دبلۆمی باڵا 700 هەزار دینار، بەكالۆریۆس َ 500 هەزاردینار, دیبلۆم پەیمانگا 400 هەزار،دەرچوانی ئامادەیی 350 هەزار دینار، ناوەندی 300 هەزار دینارە , سەرەتایی275 هەزاردینار، ئەو كەسانەشی كەهیچ بروانامەیەكیان نیە 250 هەزاردینارە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک