هۆشيار عهبدوڵا سهرۆكى فراكسيۆنى گۆڕان له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك لهپهيجى تايبهتى خۆى لهژێر ناونيشانى چهند ڕاستيهكى حاشاههڵنهگر نووسيويهتى یچ کات سیاسەتی یەکێتی وەک ئێستا لە خۆی نەچوە ، هەن ئەو لە خۆ چونەی ناو دەنێن پاشکۆبونی گۆڕان، ڕونە ئەوانە کێن و شینیان بۆ چیە و ئاو دەکەنە ئاشی کێوە؟ !
دهقى نووسينهكهى
يەک : هیچ کات سیاسەتی یەکێتی وەک ئێستا لە خۆی نەچوە ، هەن ئەو لە خۆ چونەی ناو دەنێن پاشکۆبونی گۆڕان، ڕونە ئەوانە کێن و شینیان بۆ چیە و ئاو دەکەنە ئاشی کێوە؟ !
دوو : من لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ئاوێنەدا بە مانشێت وتومە شانازی دەکەم بەوەی ماوەیەک لە ناو یەکگرتودا کارم کردوە،لە ئێستاشدا هەمان بۆچونم هەیە و لە ناخەوە بەو هێرشە نارەوایانە بۆ سەر یەکگرتوو بریندار بوم ، ئەوان بەشێکی کاریگەری پرۆژەی چاکسازی و گۆڕینی ئەم هەرێمەن.
سێ : پەرلەمانتارەکانی هاوڕێم لە فراکسێۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و بەشێک لە فراکسێۆنی یەکگرتوش،سەرەتایەکی بەهێزیان لە پاراستنی هەیبەتی پەرلەمان و پێگەی پەرلەمانتار دەست داوەتێ تەمەننا دەکەم بیپارێزن، لە راستیدا ئەو ( نا ) وتنە هەر پاراستنی شکۆی پەرلمان نیە، تەمەرودکردنە لەو کاستە سیاسیەی لە ناو هەموو حیزبەکاندا هەیە و پەرلەمانتار بە مناڵ و پاڵ دەزانێت و خۆشیان بە دەم سپی ئەم میللەتە تا رۆژی قیامەت .
چوار : ئەگەر مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەمو حیزبەکان لە فراکسێۆنەکانیان نیگەرانن کە گوایە بە قسەیان ناکەن با خولی داهاتوو خۆیان کاندید بکەن بۆ ئەوەی چیتر لە هۆڵی سەعد عەبدولاوە پەرلەمان ئیعازی پێ نەدرێت .
پێنج : دەزانم کە ئێستا حالیەن گیرفانی هاوبەش و بەرژەوەندی هەندێ بەرپرس هەوڵی دورخستنەوەی جارێکی تری یەکێتی و گۆڕان ئەدەن،بەڵام راستیە حاشا هەڵنگەرەکە ئەوەیە دەرکەوت ئەو دوو هێزە بێ یەکتریی گۆڕانی گەورەیان پێ ناکرێت .
سهرۆكى فراكسۆنى گۆڕان دهڵێت وتومە شانازی دەکەم بەوەی ماوەیەک لە ناو یەکگرتودا کارم کردوە،لە ئێستاشدا هەمان بۆچونم هەیە و لە ناخەوە بەو هێرشە نارەوایانە بۆ سەر یەکگرتوو بریندار بوم ، ئەوان بەشێکی کاریگەری پرۆژەی چاکسازی و گۆڕینی ئەم هەرێمەن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک