وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم، ئامارى بڕی پارەى وەرگیراوى هەناردە کردنی نەوتى دوو مانگی ڕابردووى ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە ٢٤ی حوزەیرانەوە تا ٢٠ ئاب، بڕی یەک ملیار و ٢٤١ ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی وەزارەتى دارایی و چاوەڕوانیش دەکرێت لە سێ ڕۆژی دواتردا واتە تا ٢٤ـی ئاب، ٣١٢ ملیۆنى دۆلارى دیکە بخرێتە سەر حسابەکە و بەمەش بڕی گشتى دوو مانگەگە دەکاتە یەک ملیار و ٥٥٤ ملیار دۆلار.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، هەرێم مانگانە بڕی ٧٧٧ ملیۆن دۆلار فڕۆشتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وەزیرى دارایی و ئابورى بە کەمتەرخەم دەزانێ کە نەیتوانیوە مامەڵە یاساییەکانى تەواو بکات بۆ وەرگرتنى بڕی پارەکە و دەڵێت، بە فەرمانى حزبەکەى کارەکانى تەواو نەکردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتە ڕایگەیاندووە، سەربارى هەموو کیشە و بەربەستەکان، بەڵام وەزارەتەکەیان توانیویەتى نەوت هەناردە بکات.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بڕیارە یەکشەممە دەستبەدابەشکردنی موچە بکرێت و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە وەریدەگرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک