به‌م ڕه‌فتارانه‌ی خواره‌وه‌ پیاوان كه‌سانێكی گرنگ و جیاوازیان لێ ده‌رده‌چێ :



. كۆنتڕۆڵ كردنی توڕه‌یی : به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان توڕه‌ نه‌بونی پیاوان یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌ باشه‌كانی پیاو، له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێ مێشكێكی باش و بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشتری پێ ببه‌خشێ ، هه‌روه‌ها یارمه‌تی به‌هێزكردنی توانی سێكسی ده‌دات و ته‌نانه‌ت یارمه‌تی ده‌دات له‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كه‌ی خۆشی .
به‌ڵام هه‌ندێ جۆری پیاوان هه‌میشه‌ ڕووخساریان توره‌ دیاره‌ و كه‌س ناوێرێ قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پیاوی ڕاسته‌قینه‌ ده‌زانی چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و توڕه‌ بونی كه‌م پێوه‌ دیاره‌ .
. ڕێزی خه‌ڵكی ده‌گرێ و زویریان ناكات : پیاوی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز خه‌ڵكی له‌ خۆی زویر ناكات و هه‌میشه‌ ڕێزیان ده‌گرێت ، ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ هه‌رگیز وشه‌و ناشیرین و خراپ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی به‌كارناهینێتن.
. ڕازیه به‌‌ جه‌سته‌ی خۆی :   هه‌موو كه‌سێ هه‌ندێ كه‌م و كوڕی له‌ جه‌سته‌ی خۆی هه‌یه‌ كه‌م یان زۆر ، به‌ڵام پیاوی تێگه‌یه‌شتوو هه‌رگیز عه‌یب و ناته‌واوی له‌ خۆی ناگرێت و ڕازیه‌ به‌و به‌شه‌ی خودای گه‌وره‌ پێی داوه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌بێ بشزانی كه‌ جوانی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ناخیه‌تی نه‌وه‌كو ده‌ره‌وه‌ی .
. ده‌زانێ چۆن قسه‌ بكات : پیاوی ڕسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێ كه‌ زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تێك هه‌بوو ده‌توانێ زۆر به‌باشی قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و زانیاری باشیش به‌ خه‌ڵكی بدات ، وه‌ كاتێ كه‌ زانیاریشی نه‌بوو له‌سه‌ر بابه‌تیك ئه‌وا خۆی بێ ده‌نگ ده‌كات و قسه‌ ناكات .
. حه‌سوودی و ڕق لێبونه‌وه‌ له‌ دڵی ده‌ردێنێ : پیاوی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌ی ڕقی له‌ خه‌ڵكی نه‌بێته‌وه‌ و حه‌سوودیش به‌ خه‌ڵكی نه‌بات ، هه‌میشه‌ ڕابردوو له‌ بیر ده‌كات و بیر له‌ داهاتویه‌كی پرشنگدار ده‌كاته‌وه‌ .
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک