گروپە چەكدارەكانی داعش لەسوریا شارێكی تری شوێنەواریان وێران كرد،

گروپە چەكدارەكانی داعش لەسوریا شارێكی تری شوێنەواریان وێران كرد، ئەوەش لەچوارچێوەی بەردەوامی كارەكانیان دێت بۆ سڕینەوەی شوێنەواری دێرینی ئەو ووڵاتە.
(مەئمون عەبدولكەریم) بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوارو مۆزەخانەكانی سوریا رایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی داعش لەناوەڕاستی ووڵاتەكەی شاری شوێنەواری (بەعل شەمین) یان لەڕێگەی بۆمب و مادەی تەقێنەرەوە وێران كردووە.
سڕینەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییەی سوریا دوای ئەوەدێت كە هەفتەی رابردوو ئەو گروپە چەكدارە گەورە زانای شوێنەواری (خالید ئەسعەد) ی تەمەن (82) ساڵیان كوشت و تەرمەكەشیان بەستوونێكی كارەبا لەناوەڕاستی شەقامەكاندا هەڵواسی بوو.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک