قەبارەی مێشک لە بەیانیاندا گەورە دەبێت.؟


لە توێژینەوەیەکی زانستیدا دەرکەوتووە کە قەبارەی

 مێشک لە بەیانیاندا گەورە دەبێت.

پەیمانگای دەمارناسی مۆتریالی کەنەدی لە لێکۆڵینەوەیەکیدا

 دەری خستووە کە قەبارەی مێشک هاوشێوەی پێیەکان لە بەیانیان

 و ئێواراندا وەک یەک نیە. 

بەپێی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە کە قەباری مێشک لەبەیانیاندا

 گەورەترە و بە درێژایی رۆژەکە وردە وردە بچوک دەبێتەوە. 

لەو لێکۆڵینەوەیەدا کەلەلایەن چەند زانایەکی پەیمانگاکەوە

 ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە کراوە کە وێنەی مێشکی ١٠ هەزار کەس

 گیراوە لە بەیانیاندا کە لەوانە ٦ هەزاری و ١٠٠ یان دووچاری

نەخۆشی زەهایمەر بوون و دواتر جارێکی تر لە نیوەڕۆ و 

ئێوارەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. 

هەروەک هۆکاری ئەو گەورەبوونەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە

 کە لەباری ئاسۆیی، شلەکانی ناو مێشک لەشەودا بە باشتر

دەسوڕێننەوە و ئەمەش لەوە سەرچاوەی گرتووە کە شێدارن. 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک