كۆبونەوەی نائاسایی پەڕلەمانی كوردستان ئەنجام نادرێت تاكو لایەنەكان نەگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پرسی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە .ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە كوردیوی ڕاگەیاند " پەڕلەمانی كوردستان كۆنابێتەوە و چاوەڕوانی سازانی حزبە سیاسەكان دەكات".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەشڵێت: بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە كە پڕۆژە یاساكانی پەڕلەمان پەكیان كەوتبێت و كۆتایی هاتبێت ، بەڵكو پەڕلەمان دەیەوێت حزبەكان ڕێك بكەون ئەوكات كۆببێتەوە".
چوارشەممەی ڕابردوو پەڕلەمانی كوردستان بەهۆی تەواو نەبونی ڕێژەی ئاسایی پەڕلەمانتاران و حساب نەكردن بۆ كۆبونەوەی پێنج قۆڵی ، نەیتوانی دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک